دەڵێی دۆنی سەی لەقەلبی درايە
دۆن واتە ڕۆن يان ڕوون،سەش واتە سەگ، ئەگەر کەسێک زۆر ئازا بێت و يەکبينە بجولێتەوە و کاربکات و هەست بەئازاری جومگەکان و شان و مل و پشتی نەکات، پێی دەوترێت دەڵێی(دۆنی سەی لێدرايە) ئەمە زياتر بەکەسێک دەوترێت کە خۆشحاڵ بێت بەهاتنی کەسێک و لەبەر ئه و کەسە کارێکی نەبڕاوانە بکات بۆ نمونە ژنێک خوشک يان برا و باوک و دايکی ميوانی بێت لەماڵەکەيدا هەرچی خزمەتگوزاری هەيە بەبێ پسان بۆيان ئامادە دەکات و بشمرێ ناڵێ ئۆف يان وەی چەند ماندووم يان پشتم شکا، ئينجا بەدرکەوە دەوترێت سەيری سەيری بکە چەند کەيف خۆشە به و ميوانانە(دەڵێی دۆنی سەی لە قەلب درايە).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 502 جار هاتیە دیتن