وەک ئاشکرایە، مانگی ئازاری ئەمساڵ لەپێناو پشتیوانیکردن لەبەرنامەو کاندیدەکانی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، کەناڵی ئاسمانی خەندان بەئیمکانیاتێکی ئاسایی و سەرچاوەیەکی مرۆیی کەمەوە دەستی بەپەخشی بەرنامەکانی کرد.
گرنگی و ڕۆڵی ڕاگەیاندن بەگشتی و کەناڵی ئاسمانی لەئێستادا، زۆر لەوە زیاترە کە تەنها ئامانجی پرۆسەیەکی هەڵبژاردن، یاخود پشتیوانیکردن بێت لە پرۆژەیەکی سیاسیی دیاریکراو، لەڕوانگەی ئەو بۆچوونەوەو بەهەڵسەنگاندنی پەیام و بەرهەم و ئەرکەکانی کەناڵی خەندان لەماوەی ڕابردوودا، گەیشتینە ئەو باوەڕەی کە کەناڵە پێویستی بەسەرلەنوێ ڕێکخستنەوەو پەیکەربەندی هەیە، چ لەڕووی ئیداری و چ لەڕووی سەرچاوەی مرۆییەوە، بۆیە بەباشمانزانی بۆ ماوەیەکی کەم، ماوە و جۆری پەخشی بەرهەمە ڕۆژنامەوانییەکانمان کەم بکەینەوەو گۆڕانکاریان تێدا بکەین، تا ئەو کاتەی دەتوانین بەشێوەیەکی ڕیشەیی گۆڕانکاری تەواو لەپەیکەربەندی کەناڵەکەدا بکەینەوە.
هەموو ئەو دەنگۆو پڕوپاگەندانەی کە هەنگاوی ڕێکخستنەوەو باشترکردنی کەناڵی خەندان و سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی دەبەستنەوە بەو چالاکییە سیاسی و دیدارانەی کە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لەلایەن بەرپرسانی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و خودی دکتۆر #بەرهەم ساڵح#ەوە ئەنجامدراوە، ڕەتدەکەینەوەو پێمان وایە بەشی هەرە زۆریان مەبەستدارو ئاڕاستەکراوە لەپێناو ڕووخاندنی ورەی هاودیدانی هاوپەیمانی و لەمپەر دروست کردن لەبەردەم هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەو باشترکردنی ئەدای کەناڵی خەندان.
کەناڵی ئاسمانی خەندان
#29-08-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,178 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!