پەنابەرێکی کورد کە ماوەی پێنج ساڵە لە کەمپەکانی دوورگەی مانووس دەستبەسەرە و بووەتە نوێنەری گەیاندنی ئازارەکانی سەدان پەنابەری تر کە لەو دوورگەیە دەستبەسەرن. لەپاڵ کاری بڵاوکردنەوەی وتارو نووسینەکانی لە ماڵپەری ڕۆژنامەی گاردیان، بەردەوامە لەسەر کاری هونەر و ئەدەبیش، بە جۆرێک کە لە نوێترین هەوڵیدا پەڕتووکێکی بە ژانەری ڕۆمان نووسیوە کە بە وتەی خۆی تێکەڵەیەکە لە هەموو ستایلەکانی نووسین.
بەهرۆز کە لە بنەچەدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ڕێگەی وەتسئاپەوە بەشی زۆری پەڕتووکەکەی ناردووەتە دەرەوەی کەمپەکە بۆ ئەوەی کاری دیزان و ڕێکخستنی بۆ بکرێت.
پێشتریش، بەهرۆز فیلمێکی دۆکومێنتاری لەسەر خراپی ڕەوشی ژیانی ئەو پەنابەرانە بە مۆبایلەکەی تۆمارکردووە و براوەی چەندین خەڵاتە لە بوارەکانی نووسین و دەرهێنان. وەک خۆی دەڵێت: لە ڕێگەی نووسینەوە شوناس و مرۆڤایەتی خۆی دەپارێزێت و ڕەخنە لە سیاسەتی بەندکردنیان لەو دوورگەیە دەگرێت و دەڵێت ئەو سیستمە بۆ ئەوەیە کە شوناسی پەنابەران بسڕێتەوە.
پەنابەرانی دوورگەی مانووسی پاپانیوگینیاو ناورۆ ئەو کەسانەن کە پێشتر ویستوویانە بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بکەن، بەڵام دەستگیرکراون و ڕەوانەی ئەو کەمپانە کراون و هەرگیز لە ئوسترالیا نیشتەجێ ناکرێن.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,548 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!