لە 11 ڕۆژی کۆتایی مانگی ئاب-دا،10 کەس لە هەرێمی کوردستان کوژراون و خۆیان کوشتووە، وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان-یش دەڵێت: دراما تورکییەکان هۆکارن بۆ زیادبوونی کوشتن و خۆکوشتن.
بەگوێرەی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لە محەمەد گۆمەشینی، وتەبیژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە، لە ڕۆژی 21ی ئابەوە، کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان هەتا ڕۆژی 1/ئەیلول، 10 کەس لە هەرێمی کوردستان کوژراون و خۆیان کوشتووە.
محەمەد گۆمەشینی، زۆربوونی دراما تورکیەکان لە کەناڵە ناوخۆیی و ئاسمانییەکان، بە هۆکاری زیادبوونی کوشتن و خۆکوشتن دەزانێت، چونکە وەک ئەو وتی: لەناو دراماکاندا دیمەنی خۆکوشتن و کوشتنی تێدایە ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بینەر دادەنێت و دەبێتە هاندان بۆ کوشتن و خۆکوشتن و کلتورێکی جیاوازیش دێنێتە هەرێمی کوردستان.
گۆمەشینی، داوای لە وەزارەتی ڕۆشنبیریی کرد، بۆئەوەی بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت و سنوورێک بۆ ئەو درما تورکییانە دابنێت.
وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، نەیشاردەوە، کە خۆکوشتن و کوشتنی هاوڵاتیان بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار و دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێک، کە دەزگا ئەمنییەکانیش ناتوانن چارەسەری بکەن.[1]
#02-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,354 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!