دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە جەژنی قوربان و ڕۆژانی دوایی 349 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، دەڵێت کۆی خەرجی گەشتیارەکان لە بازاڕەکانی هەرێم 146 ملیار دینار بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی ئەیلولی 2018، نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەرۆژانی جەژن و ڕۆژانی دوایی 349 هەزار گەشتیار کە لە 84%-یان خەڵکی شارەکانی خوارووی عێراق بوون سەردانی هەریمی کوردستانیان کردووە.
وتیشی بەرارود بە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ ڕێژەی هاتنی گەشتیاران 19% زیادیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی ئەو پلانەی ئەمساڵ دانراوە هاتنی گەشتیاران ڕووی لە زیادبوون کردووە، ساڵی ڕابردوو دوو ملیۆن و نیو گەشتیار هاتوونەتە هەرێم، بەڵام لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
نەورۆز مەولود ئەوەشی خستەڕوو ئەو گەشتیارانەی هاتوونەتە هەرێم، بڕی 146 ملیار دیناریان لە بازاڕەکانی هەرێم خەرجکردووە، 50%ی ئەو داهاتەش بۆ شوێنە گەشیارییەکان خەرجدەکرێت و چەند شوێنێکی گەشتیاریش نۆژەندەکرێتەوە.[1]
#02-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,365 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!