نووسینی: ماری لیمۆنییە – ئۆد لانسۆلین
وەرگێڕانی: هێشوو عەبدوڵڵا
(چاپی یەکەم 2017)
لە بڵاوکراوەکانی لە #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
ئایدیایەکی باو هەیە کە دەڵێت گوایە فەلسەفە و عەشق پێکەوە کۆنابنەوە، لانی کەم لە سەردەمی مۆدێرنەوە هەریەکەیان بە تەنیا لە ژوورێکدایە. ئەگەرچی خۆشەویستی لای زۆرینەی مرۆڤەکان دۆخی چارەنووسسازی بەختەوەرییە، ڕەگەزی هەمیشەیی هەموو فۆڕمەکان درامای ئەدەبییە، بەڵام فەیلەسوفەکان بە سڵکردن و پارێزگارییەوە وروژاندوویانە. لە خوێندنەوەی ئەم کتێبەوە تێدەگەین کە فەیلەسوفان زۆر بە عەقڵانییەوە خۆیان لە قەرەی ئەم عاتیفە سەیروسەمەرەیە داوە، چونکە لەو دەمەی عەشق وا لە ئینسان دەکات لەژێر گوشاردا بمرێت، ئەوان سەرقاڵن بە ڕزگارکردنی مرۆڤەوە لە هەموو فۆڕمەکانی کۆیلایەتیی عەقڵی.
ئەم کتێبە گەشتێکی دوور و درێژە بەناو ژیانی عاتیفی و سێکسیی فەیلەسوفاندا، هەر لە سەردەمی ئەفڵاتوونەوە، تا دەگات بە لۆکریس، مۆنتانی، جان جاک ڕۆسۆ، ئیمانوێل کانت، ئارسەر شۆپنهاوەر، سۆرین کیرگەکارد، فرەدریک نیچە، مارتین هایدیگەر و ژان پۆڵ سارتەر و چەندین فەیلەسوفی دیکە.
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,268 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!