گەریلاکانی #هەپەگە# و یەژاستار لە گەڤەری سەربە جولەمێرگ لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا و گورزی توندیان لێدان.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان لە گەڤەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: 14ی ئەیلول کاتژمێر 07:00ی بەیانی گەریلاکانی یەژاستار لەسەر گردی شەهید غەفوری سەربە گەڤەری جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی توند لە سوپای تورک درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن لەو چالاکییەدا نەزاندراوە.
لە بەردەوامیدا هاتووە: هەمان ڕۆژ کاتژمێر 07:10 خولەکی بەیانی لەسەر گردی عەلیشێری سەربە گەڤەر چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا ژمارەیەک سەربازی تورک کوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەکەیان نەزانراوە.
لەکۆتاییشدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: 12ی ئەیلول لە دەڤەری شەهید کەنداڵی سەربە #ئامەد# ئۆپەراسیۆنێک لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستیپێکرد، ئۆپەراسیۆنەکە دوێنێ بەبێ ئەنجام کۆتاییپێهات.[1]
#16-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,485 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!