شیعر
نەبەز گۆران
من
بەوشە دارستانێک دروست دەکەم
جوانییەکەی بەهیچ قەلەرەشێک کاڵ نەبێتەوە،
بە وشە باخچەیەک دەرازێنمەوە
هیچ تووتیەک نەتوانێت خەوی گوڵەکانی بژاکێنێت،
هەر بەوشە بە جۆرێک خۆم ڕەنگ دەکەم
تەنها ئەوانە بمناسنەوە ڕەنگەکان وەک خۆی دەبینن.
_ _
زستانێکم خۆشدەوێت
هیچ باوەشێک گەرمی نەکاتەوە
مرۆڤێکم خۆشدەوێت
هیچ شەڕێک وێرانی نەکات
خۆشەویستییەکم دەوێت، ڕۆژگار نەتوانێت کاڵی بکاتەوە.
نەبەز گۆران [1]
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,910 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!