دۆ زۆريش بێت، کەشک هەر ڕەقە
دۆ لە پێکهاتەی شيرمەنيە و لە بنەچەدا شيرە و دوای هەوێن دەبێتە ماست و ماستيش دەکرێتە(کوندە و مەشکە و تازی) و دوای هەژاندن و کەرە دروستکردن، ئەوەی لە دۆيەکە دەخورايەوە دەخورايەوە ئەوەی دەمايەوە دەکرايە ناو(تازی- لە خام دروستکراوه وەک گونيە و جۆڕک و هەگبە) دەخرايە بەر خۆرەتاو بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک يان هەفتەيەک زياتر ئەوەی دوای هەڵماندن و چک چکە دەمايەوە دووبارە دەريان دەهێنايەوە و لەسەر خامێکيتر پارچە پارچەيان دەکرد و دەبووە(کەشک) خۆرەتاو سوری دەکردەوە و ڕەق دەبوو، هەندێجاريش تەنها ماست دەخرايە(تازی) بۆ ئەوەی بکرێتە کەشک بەڵام ئه و جۆرەيان چەوری ماستەکەشی لەگەڵدايە، ئەمە مانای زۆری دۆ و کەشکی ڕەق ئينجا وەک ئيديۆم بۆچی بەکاردەهێنرێت بۆ هەڵسوکەت و ڕەوشت و ئەدگارێک کە گۆڕانی بەسەر نەيەت وەکو خۆی خۆی بمێنێتەوە و خاسيەتی چاک يان خراپ نەبێت و لە دۆخی خۆيدا بمێنێتەوە، بۆ هەبوونی و گيرفانی پڕيش دەوترێت ئەگەر خاسيەتی ڕەزيلی و قرچۆکی و ڕژدی هەبێت، واتە ئه و کەسەی هەبووە با هەبوو بێت چ سودی هەيە کە خاسيەتی قرچۆکی هەبێت، يان وەک بارودۆخی ئابوری هەرێم با داهات هەر زۆر بێت چونکە کارگێڕی ووڵات قرچۆک و گەنەکارە چ سودی دەبێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,588 جار هاتیە دیتن