نوشتوی چاک هەر چل شەوی عومرە
چلەشۆر، چلەی زستان و هاوين، چلەی ماتەمينی، عومری سەگی هار چل شەوە، ژمارەی چل لە نێو کوردان زۆر باس کراوە و بايەخ بەچل ڕۆژ دەدرێت لە قاچ شکان و کاری سەرجێیی دوای مناڵبوون و سەرماوسۆڵەی زستان و قرچەی گەرمای هاوين و کۆچ و کۆست کەوتن دوای چل شه و و ڕۆژ و نەخۆشی هاری لە ئاژەڵی وەک(سەگ) چل شه و و مناڵبوون و چلە چوون و..تاد
ئەم ژمارە چلە لەم ئيديۆمەشدا بەکارهاتووە و گوزارشتی پێکراوە بۆ(نوشتە-نوشتوو) ئەم دەربڕينە بەکاردێت بۆ کارێک يان شتێک يان هەڵوێستێک کە تەمەنی کورت بێت لەبەر ئەوەی لە بنەڕەتەوە بێ بايەخ و بێ کەڵک بووە، کەنوشتە بە نمونە هێنراوەتەوە وتراوە(چاک وخاس)ەکەی لە چل شه و زياتر سود و کەڵکی نيە واتە مايە پووچە و کەڵکی لێ وەرناگيرێت بۆ ئەوە ناشێت هيوا و ئاواتی لەسەر هەڵچنی چونکە شتێکی کاتی و دەروونيە و بۆ هەميشە ناشێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,566 جار هاتیە دیتن