گوێيەکت کەڕە و گوێيەکت ڕەشەبايە
زوڕنای هەموو دونيا بژەنرێت ئەگەر گوێيەکت کەڕ بێت و گوێيەکت ڕەشەبای بەرکەوێت گوێت لە هيچ نابێت، ئينجا ئەم درکە و دەربڕە بۆ ئەوە بەکارهاتووە، ئەگەر حەز نەکەيت گوێت له قسەيەک يان هەواڵ و باسێک بێت، دەڵێی باسی چی دەکەی من تێ ناگەم يان هەر گوێم لێ نەبووە، چونکە گوێيەکم کەڕە و گوێ-کەی ترم ڕەشەبايە هەڵبەت هەردوو بيانو دروستن بۆ ئەوەی نەتوانی گوێت لە خەبەروباسان بێت هەم کەڕی هەميش ڕەشەبا ڕێگری دەکات لەبيستن، لەلايەکيتريشەوە پەيامێک يان نهێنيەک بەيەکێک ڕابگەيەنرێت و داوای لێ بکەيت بەهيچ جۆرێ بڵاوی نەکەيتەوە بەدرکەوە پێی دەڵێيت(گوێيەکت کەڕە و گوێيەکت ڕەشەبايە).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 608 جار هاتیە دیتن