بەئاليکی کەر جوتی ئێستر ناکرێت
توانای هەر يەک له و دوو وڵاغە(گوێدرێژ و ئێستر) لە کارکردنی وەک جوت و باربردن و بەزين و سوارە و لۆقە دا جياوازە بەدڵنياييەوە ئێستر بەهێزترە و بەرگەی باربردنی ناوچە شاخاوی و سەختەکانی هەيە و بۆ ئەمەش پێويستی بەئاليکی باشتر لە گوێدرێژ هەيە، بەگوێرەی ئەم دەربڕە بێت ئاليکی(کەر) کەمتر و خراپترە وەک لە ئاليکی ئێستر، کەچی هەموو کارێکی قورس-يشی پێ دەکرێت لەکێڵگە و بردنە ئاش و گواستنەوەی قشره و ڕەشکەی کا و تاد، ئەمە يەکێک بەکاردەهێنێت کەکارێکی قورسی لە ئەستۆ و لەسەر شان بێت لەبەرامبەريشدا کرێ و موچەيەکی کەمی هەبێت يان کارێکی قورسی پێ بسپێردرێت و لەبەرامبەريشدا پاداشتێکی کەم وەربگرێت ناچار بە تەوس و دەربڕينەوە دەڵێت(بەئاليکی کەر جوتی ئێستر ناکرێت).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,050 جار هاتیە دیتن