کەر له کەرێی خۆشی دێ
وتراويشە(هەر تەيرە بەڕەوەی خۆی) واتە هەر چين وتوێژەی ئارەزووی يەکتری دەکەن و بەيەکەوە هەڵدەکەن و لەخۆشی و ناخۆشی و ناز و عيشوە و هەبونی و نەبونی يەکتری تێ دەگەن و کەسيتر لە خۆيان چاکتر نيە بۆ پێکەوە ژيان و تێکەڵبوون، لێرەدا کەر لە کەرێی خۆشی دێ شێوە زاری ڕۆژهەڵاتيانەی کوردستانە و واتە ئەگەر تۆ نيگەران بووی بەهاوڕێيەتی و ڕەفيقی کەرێ ئەوە بزانە کەر لەکەرێی خۆشی دێ، دەکرێت بەتەوس و توانج و پەلارەوە بەدوو هاوڕێ بوترێت کە کەودەن و کاڵفام و دەبەنگ و ناحاڵی و لاپرەسەنگ و هەپرەگون بن پێيان بوترێت(کەر لەکەرێی خۆشی دێ).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,685 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!