کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تشرینی یەکەم ئاشکرایکرد کە نزیکەی 60 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە وەک شایستە داراییەکانی لەبەرانبەر وەبەرهێنانی لە کەرتی وزەی هەرێمدا.
کۆمپانیای دانە غاز لە بەیاننامەیەکەدا ئاشکرایکرد کە ئه و بڕە پارەیەی کە لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە لە بەرانبەر وەبەرهێنانی هاوبەشی لە کەرتی غازی سروشتی هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئه و بەیاننامەیەی کۆمپانیای دانە غاز بێت لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئه و کۆمپانیایە بڕی 119 ملیۆن دۆلاری وەک شایستەی دارایی لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە.
لەوبارەیەوە پاتریک ئەلمان وارد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانە غاز ڕاگەیاندووەناردنی ئه و شایستە داراییانە بەشێوەیەکی ڕێکخراو متمانەی ئەوەمان پێدەدات کە پلانەکانی بەرفراوانکردنی بەرهەمهێنان جێبەجێبکەین لە هەرێمی کوردستاندا لە هەردوو کیڵگەی کۆرمۆر و #چەمچەماڵ#.[1]
#01-10-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,569 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!