یەکینەکانی پاراستنی گەل-#یەپەگە# ڕایگەیاند کە #شەڕڤان#انی ئەوان لە ڕۆژی 30ی ئەیلوول/8ی ڕەزبەرلە ناوچەی ڕاجۆی #عەفرین# لە دژی سەربازانی سوپای تورکیا جالاکییەکیان ئەنجامداوە وئەنجامی ئەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیای داگیرکەری تورکیا کوژراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە دەستنیشانی کرد کە لە چوارچیوەی هەڵمەتی دوویەمینی بەرخۆدانی سەردەمدا لە عەفرین، هێزەکانیان چالاکییەکانیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکان بەردەوامە.
یەپەگە ئەو زانیارییەی بڵاوکردەوە: لە ڕۆژی 30ی ئەیلوول یەکینەیەکی ئێمە لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین چالاکییەکیان لەدژی سەربازانی سوپای تورکیا ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.[1]
#02-10-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,172 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!