بەبونەی وەرگرتنی خەڵاتی نوبل بو ئاشتی بە ناوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی باڵای ناساندنی تاوانەکانی #داعش# دژی کوردانی ئێزیدی و پیکهاتە نەتەوەیی و ئاینەکانی تر،پر بە دڵ پیروزبایی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و هیوا دارین لە نێوەندە نێودەوڵیەکان هەنگاو بنێن بو گەیاندنی سەرجەم ئه و تاوانانەی دژی گەلەکەمان ئانجام دراوە لە پرۆسەکانی ئەنفال و کیمیاباران و تاوانەکانی داعش.
دەست نیشانکردنتان بۆ ئه و خەڵاتە نیشانەی کرنگی پێدانی نێوەندە نێودەوڵیەکان به و تاوانانەی کە دزی تۆو هەزاران کوردی ئیزیدی بێ گوناهی ترو کوشتن و بێ سەروشوێن کردنی هەزاران کەس و کور بزکردنیان کە دواتر و ئێستاش لە جەندان گۆری بەکۆمەڵ دەدوزرێنەوە.
هیوادارین هاوکار و پشتوانی کارەکانمان بن لە ناساندنی ڕووی یاسایی تاوانەکانی تیرورستانی داعش و بشتیوان بن بو گەیاندنی دەنگی نەبیستراوی ئه و کج و ژنانەی کە تاکو ئێستا بێسەرو شوێنن.
جارێکی تریش پیرۆزباییت لێ دەکەین
و هیوای سەرکەوتنت بو دەخوازین
مەحمود حاجی ساڵح
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
#05-10-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,551 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!