دواڕۆژ، هانا چۆمانی
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی #هەولێر#، ڕایدەگەیەنێت: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ ڕێکخراوی UNHCR بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان و پێویستیمان بە هاوکاری ئەوان، بڕیاریاندا بڕی 100 هەزار دۆلارمان بۆ دابینبکەن.
یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: دوای هەوڵ و کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ڕێکخراوی UNHCR بڕیاریاندا بڕی (100.000) سەد هەزار دۆلار بۆ پڕۆژەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان تەرخان بکەن کە تایبەتە بە شێڵتەرەکانی ئافرەتان و پەیمانگەی هانای سەر بە بەڕێوەبەرێتیمان.
وتیشی: ئەو بڕە پارەیەی کە دابینکراوە خەرجدەکرێت بۆ شێڵتەری ئافرەتان و هەروەها پەیمانگەی هانای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کە لەڕێی پرۆژەیەکەوە دەبێت و ڕێکخراوی UNHCR ئەرکەکەکی تا کۆتاییهاتنی پرۆژە لەئەستۆ گرتووە.[1]
#17-10-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,162 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!