سپای پاسداران لە شاری #بیجاڕ#، دەستی کردووە بە هاندانی لاوانی خەڵکی ئەو شارە بۆ دەرهێنانی کەرەستە عەنتیکە و کۆنەکان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سپای پاسداران هانی لاوانی شاری بیجاڕی داوە، بۆ دەرهێنان و هەڵکۆڵێنی ئەو شوێنانە کە لە کەرەستەی عەنتییکە و بەنرخی تێدایە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لاوانی شاری بیجار، ماوەیەکە خەریکی هەڵکەندنی ئەو شوێنانەن لە شوێنەوارری کۆن و عەنتیکەی تێدایە.
ئەوە سەرچاوەیەش ئەوەشی بۆ کوردپا خستەڕوو کە؛ ئامانجی سپای پاسداران لەو کارە، تێکدانی شوێنەوارە کۆنە مێژووییەکانی شاری بیجاڕە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، سپای پاسداران لە ڕیگای لاوانی شاری بیجاڕەوە هەوڵی تێکدانی شوێنەوارە مێژووییەکانی وەک، تەپە کەوناراکانی شاری بیجاڕ، چاڵەمێژووییەکان و ئاسیاوە کۆنەکان و چەندین شوێنی مێژوویی ئەو شارە دەدات، بۆ دەرهێنانی کەرەستە عەنتیکەکان.
ئەوە سەرچاوەیە لە درێژەدا دەڵێت: ئەو شوێنە ئاماژە بۆ کراوانە هیی کاتی پێش لە ئیسلامە و سپای پاسداران خەریکی ژینگە و شوێنە مێژووەکانی ئەو شارە لەناو دەبات.[1]
#16-10-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,357 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!