ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماری شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردووی دواهەمین قۆناغی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیری ئاشکرا کرد کە لە چوارچێوەی (شەڕی نەهێشتنی تێرۆر) لە سنووری دێرەزۆری سووریا بەڕێوەدەچێت. قەسەدە ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 31 چەتەی #داعش# کوژراون.
هەروەها قەسەدە ڕایگەیاند کە لەو شەڕانەدە 3 #شەڕڤان#ی قەسەدە بریندار بوون.
بەرەی باخۆز
تیرۆریستانی داعش بە چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراوهێرشیان کردە سەرخاڵەکانی شەڕڤانانی قەسەدە. شەڕڤانان هێرشەکەیان تێکشکاند. تیرۆریستان بە3 ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراو هێرشیان کردەسەرخاڵی شەڕڤانان. شەڕڤانان هێرشەکەیان تێکشکاند و ئۆتۆمبێلەکانیان تەقاندەوە. لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا 3 شەڕڤانی قەسەدە برینداربوون.
لە ئەنجامی شەڕلە نیوان شەڕڤانانی قەسەدە و تیرۆریستانی داعش 8 تیرۆریست کوژران.هاوکات شەڕڤانانی قەسەدە بە شێوازێکی تاکتیکی لەوشوێنە کشانەوە و چەتەکانی داعش لەشوێنەکەیان جێگیر بوون کە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە کرانە ئامانج و ژمارەیەکی بەرچاولە چەتەکان کوژران.
بەرەی هەجین
لە نێوان شەڕڤانان و تیرۆریستانی داعش کە لە نێو تونێلەکاندا خۆیان حەشاردابوو شەڕهاتە ئاراوە. 2 تیرۆریستی داعش هەوڵیان دا کە لە نیو شەڕڤاناندا خۆیان بتەقێننەوە کە هەوڵەکەیان بی ئاکام مایەوە.[1]
#20-10-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,368 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!