لە ڕاگەیەنراوەکەی #هەپەگە#دا هاتووە، لەچوارجیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید پیرۆزوشەهید ئاگریدا هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە گردی لێلیکان-ی باشووری کوردستان، چالاکی لە چەلێ-ی ناوچەی جوودی سەربە شڕناخ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە دەربارەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە مێردین وهێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا وردەکاری بڵاوکردەوە.
'لە#سیدەکان# چالاکی'
لە ڕێکەوتی 20ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر 08:30 خولەکدا هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گردی لێلیکان-ی سیدەکان-ی سەربە باشووری کوردستان چالاکییان ئەنجامدا. ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.
' لەچەلی سەنگەرەکانی دوژمن تێکشکا، 3 سەرباز کوژران'
لە هەمان ڕۆژدا لە کاتژمێر 8ی بەیانی هێزەکانمان لەدژی سووپای تورکیا لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا سەنگەر وحەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج و سەنگەرێک بەتەواوی تێکشکا. لەو چالاکییەدا 3 سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
' لەجوودی سەربازێک کوژرا'
لە ڕێکەوتی 16ی تەشرینی یەکەم سوپای تورکیا لە شەفێنێ، دەری جەبرائیل، دەری جەلمێرو کەری سوربەتنێ-ی چیای جوودی ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد. لە چوارچێوەی هەلمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستایە لە ڕێکەوتی 19ی تەشرینی یەکەم لەکاتژمێر 16:30 جولەکدا مۆڵگەکانی دوژمن کرانە ئامانج. لەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا. سوپای تورکیا بە بێ ئەنجام کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکەی خۆی هێنا.
' ئۆپەراسیۆن لە مێردین'
سوپای داگیرکەری تورکیا بە هاوکاری هیزەشاراوەکانی خۆی لە ڕێکەوتی 19ی تەشرینی یەکەم لە ناوچەی خەرابی باڤا و تالاتێ-ی نسێبین-ی مێردین ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەستپێکرد. ئۆپەراسیۆن بەردەوامە.
'هێرشی ئاسمانی'
لە ڕێکەوتی 18ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر 09:40 خولەکدا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا گوندی ئارەس فارەس-ی ناوچەی ئاڤاشین-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کرد.
لە 19ی تەشرینی یەکەمدا لە کاتژمێر 04:45 خولەکدا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ناوجەی عادەبەگ-ی ئاڤاشین-ی بۆردومان کرد. هەپەگە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەوبۆردومانانەدا هیچ زیانیک بەرگەریلاکانمان نەکەوتووە.[1]
#20-10-2018#