نووسینی: ئەدهەم شەرقاوی
وەرگێڕانی: خالید تۆفیق پێنجوێنی و ئازاد عەباس گڵێجاڵی
ەگەڵ پەیامبەر کتێبێک پڕاوپڕ لە جوانی و لە پەیام، لە ئەزمون لەگەڵ گشت پەیامبەران، لەگەڵ پەیامبەر بە دەستهێنانی چەندەها وانەیە لە ڕێی ئەو چیرۆکانەی لە ژیانی پەیامداراندا ڕوویانداوە، بەستنەوەو تێکەڵاوکردنی سەرجەم ئەو چیرۆک و باسانەیە بەسەردەمی و واقعی ئێستاماندا.
لە کتێبی لەگەڵ پەیامبەر ئاشنا بوونە بە سەرجەم ناڕەحەتی و ئازایەتی و تەنگەبەرانەی کە بەسەر پەیامداراندا هاتووە، تێتدەگەیەنێت کە ژیان پڕیەتی لە کۆسپ و تاقیکردنەوەی لێوان لێوە لە پەندو وانە، تێدەگەین کە ئەگەر بمانەوێ پەیامبەر بین دەبێت هەڵگری پەیامێک بین.
لەوە تێدەگەین کە پەیامبەران بە ناڕەحەتی و قورسایی ژیاندا تێپەڕێن پاشان گەیشتونەتە ئەو مەقامەیان.
کتێبی لەگەڵ پەیامبەر ئەو وانانەمان پێدەبەخشێت کە چیرۆک لە سەد وانە بەسودترە، هەر لەبەر ئەمەیە کە سێیەکی قورئانی پیرۆز چیرۆکە، ئەو چیرۆکانەش هەر بۆ خۆشی و کاتبەسەر بردن نییە بەڵکو بۆ ئامۆژگارین. [1]
خواندن و دانلۆدکرنا پەرتووکا: لەگەڵ پەیامبەر
587 جارا هاتیە دابەزاندن
داخوازێ ژ نڤێسەر ، وەرگێر و دەزگەهێن بەلاڤکرنێ دکەین ئەگەر بو هەوە باش نینە پەرتوکا هەوە ل ڤێرێ بیت ، دخوازین مە ئاگەهدار بکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,914 جار هاتیە دیتن