ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی #هەپەگە# دەربارەی ئەوچالاکییە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:
سوپای داگیرکەری تورکیا ڕۆژی 11ی تەشرینی دوویەم/20ی خەزەڵوەر لە ناوچەی گەلێ- گابار-ی شەڕنەخ دەستی بە ئۆپەراسیونێکی سەربازی کرد. گەریلاکانی یەژاستار لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال #ئامەد# وشەهیدانی بەستایا لە هەمان ڕۆژدا لەدژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەرچالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا 7 سەربازی سوپای تورکیا کوژران. سوپای تورکیا دوای ئەوچالاکییە لە ڕێگەی هەلیکۆپتەروە تەواوی سەربازەکانی خۆی لەهەرێمەکە دوور خستەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە : فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ڕۆژی 11ی تەشرینی دوویەم لە کاتژمێر 13:40 خولەدکا ناوچەی ئەرمووش-ی خواکورک-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد. لە هەمان ڕۆژ و لەکاتژمێر 20:00 گوندی سێدا-ی هەرێمی زاپ بۆردومان کرا.تا ئیستا زیانەکانی ئەوبۆردومانانە نەزانراوە.
شەڕی تایبەت و هەوالی درۆ
سوپای تورکیا لە ڕێگەی میدیاکانی خۆیەوە دەستی بەشەڕێکی ڕاگەیاندنی کردووە و باسی لەوەکردووە کە لەئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا زیانێکی زۆر بە گەریلاکانی هەپەگە کەوتووە. ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورکیا بۆئەوەی کە ژمارەی کوژراوانی خۆی لەشەڕەکاندا بشارێتەوە و ورەی گەلەکەمان بشکێنێت ڕووی هێناوەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشە ودرۆ. ئەنجامی ڕاست و درووستی شەڕەکان لەڕێگەی ڕاگەیەنراوی فەرمی هەپەگەوە بڵاودەکرێتەوە. با گەلەکەمان ئاگاداری هەواڵە درۆکانی دەولەتی تورکیابن. ئەوەی کە دەولەتی تورکیا دەیکات شەڕی تایبەتە وهیچ ئەساسێکی نییە.[1]
#12-11-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,307 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!