لە زاری خۆیەوە:
ناوم ناسک واحیدە، ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی لە بواری پرسە کۆمەڵایەتیەکان.
لەدایکبووی ساڵی 1985 لە گەڕەکی خەباتی شاری #سلێمانی#،لە ساڵی 2007 پەیمانگام تەواوکردووە بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی پەیمانگاو بە پلەی سێ یەم لەسەر ئاستی کوردستان..لەساڵی 2008 وەک موعید لە پەیمانگای تەکنیکی #دەربەندیخان# دامەزراوم..بەشداری زیاتر لە پێنج دەوراتم کردووە سەبارەت بە پرسی جێندەر و بڕوانامەم هەیە لە بواری جێندەر و کەسێتی ناسیل ە ساڵی 2006 تا 2009 لە ڕێکخراوی ئازادی لاوان کارم کردووە وەک چالاکوانێک و چەند سیمنارێکم لە سەر پرسە کۆمەڵایەتیەکان و کێشەکانی ژنان ئەنجام داوەو وەک ڕۆژنامەنوسێکیش بە بەردەوامی وتاری کۆمەڵایەتیم لە سایت و ڕۆژنامەکان هەبووە. ئەکاونتی تایبەتی خۆشم هەر بۆ پرسە کۆمەڵایەتیەکان تەرخان کردووە و خەونی من وەک ژنێکی چالاکوان و ڕۆژنامەنوس(نەهێشتنی شەڕی ڕەگەزیی و چەسپاندنی ئاشتەواییە لەناو خێزان و لە نێوان هەموو تاکەکانی کۆمەڵگاو ڕۆحیەتی یەکترقبوڵکردنی نێوان ئاینەکانە).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,296 جار هاتیە دیتن