بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو شادومان خەلیل
بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کادیری پێشکەوتووی #پارتی دیموکراتی کوردستان# مامۆستا(شادومان خەلیل)مان پێگەیشت.
هەڤاڵی خوالێخۆشبوو مامۆستا شادومان خەلیل یەکێک بوو له و کادیرە لێهاتووانەی لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان ساڵانێکی زۆر بە دڵسۆزییەوە خزمەتی بە قوتابی و کاری ڕێکخراوەیی کردوە.
هاوخەمی بۆ خانەوادە بەڕێزەکەیان ڕادەگەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین.
لە خودای گەوره داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی هەڤاڵ شادومان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
اناللە وانا الیە ڕاجعون
بارەگای بارزانی
#10-11-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,071 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!