روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک
ماڵپەرێکی کوردی هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە گوایە تورکیا داوای لە یەکێتی کردووە دوو ئەندامی سەرکردایەتی سزا بدات بەهۆی بەشداریکردن لە کۆبونەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە).
ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نیە و تورکیا ئه و داوایەی لە مەکتەبی سیاسی نەکردووە.
یەکێتی لە هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی و چارەسەرکردنی ئاشتیانه و دیموکراسیانەی کێشەی گەلی کوردستان و لەم پێناوەشدا باج و قوربانی زۆر داوە.
لەهەمان کاتدا پابەندین بە ڕاگرتن و پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و هاوسەنگانە و ڕێزگرتنی دراوسێتی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە.
نوسینگەی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک
#23-11-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,580 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!