بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە #وەزارەتی کشتوکاڵ#ی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست ماوەی دووساڵە هیچ پەنجەماسییەک نەخراوەتە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان.
سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتووکاڵی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند ماوەی دوو ساڵە، هیچ بەرهەمێکی پەنجەماسی نەخراوەتە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانەوە، هۆکارەکەشی دابیننەکردنی بودجەی پێویستە.
ساڵانە بۆ هەموو هەرێمی کوردستان، نزیکەی 100 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی پەنجەماسی بۆ پرۆژەکانی ماسی و بەنداوەکان پێویستە، بەڵام وەکو سیروان سەعید باسی دەکات دوو ساڵە هیچ بودجەیەکی بۆ تەرخان نەکراوە، بەداخەوە ئەوەش کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەمی ماسی هەبووە، لە داهاتوودا کاریگەریی زیاتریشی دەبێت.
بۆ پرۆژەکانی ماسی و بەنداوەکان، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە 80 هەزار پەنجەماسی هەیە. بۆیە سیروان سەعید دەڵێ داوا لە #وەزارەتی دارایی# دەکەین بودجەی پێویستمان بۆ دابین بکات، ئەگەر لەماوەی مانگێکدا ئەو بودجەیەمان بۆ دابین نەکرێت، ساڵی داهاتووش ناتوانین پەنجەماسی بخەینە بەنداوەکان، چونکە بەرهەمێنانی پەنجە ماسی بۆ بەنداو و پرۆژەکانی ماسی، کاتی پێویستە.
بەرهەمی ماسی ساڵانە لە هەرێمی کوردستاندا نزیکەی شەش هەزار تۆنە، چوار هەزاری لە پرۆژەکانی ماسی بەرهەمدێت و دوو هەزاریشی لە بەنداوەکانەوە.[1]
#09-12-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,144 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!