سەرۆکی ژووری بازرگانی #کرماشان# ئاشکرایکرد پارێزگاکەیان ساڵانە زیاتر لە 24 هەزار تەن ئارد هەناردەی عێراق دەکات.
کەیوان کاشفی، سەرۆکی ژووری بازرگانی شاری کرماشان ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی کانوونی یەکەم ڕایگەیاند: عێراق ساڵانە یەک ملیۆن تەن ئارد هاوردە دەکات و پشکی ئێرانیش بەگشتی 320 هەزار تەنە و پشکی پارێزگای کرماشانیش 24 هەزار تەنە.
کاشفی ڕونیکردوەتەوە: لەشاری کرماشاندا 14 کارگەی بەرهەمهێنانی ئارد هەیە، کە توانای بەرهەمهێنانیان 678 هەزار تەنە لە ساڵێکدا، بەڵام پشکی هەناردەی ئاردی شارەکە بۆ عێراق بەبەراورد به و بڕەی بەرهەمی دەهێنێت زۆر کەمە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە: عێراق تەنێک ئارد بە 290 دۆلار دەکڕێت، ئه و نرخەش زۆر باشە بۆ ئەوەی هەناردەی ئارد بۆ عێراق زیاد بکەین.[1]
#09-12-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,792 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!