دەزگای ئاماری تورکیا (تویک - TUÎK) بڵاویکردەوە، لە مانگی ئەیلولی 2018 دا بێکاری بە ڕێژەی 0.8 زیادیکردووە و بەوەش ڕێژەی بێکاری گەیشتووەتە 11.4%.
لە سەرتاسەری تورکیادا ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرو 15 ساڵەوەیە و بێکاربوون، لە ئەیلولی 2018دا بە بەراورد بە ئەیلولی ساڵی ڕابردوو، 330 هەزار کەس زیادیکردووە و بەوەش ژمارەی بێکارەکان گەیشتووەتە 3 ملیۆن 749 هەزار کەس. بە گشتیش بێکاری بە ڕیژەی 0.8 زیادیکردووە و بەوەش ڕێژەی بێکاری گەیشتوەتە 11.4%.
بێکاری لە ناو گەنجانی تەمەن 15 بۆ 24 ساڵ بەڕێژەی 1.6% زیادیکردووە و بەوەش ڕێژەی بێکاریی گەنجانی ئەو تەمەنە گەیشتووەتە 21.6%.
رێژەی بێکاریش لە ناو هاووڵاتییانی تەمەن 15 بۆ 64 ساڵ بە ڕێژەی 0.9 زیادیکردووە و بەوەش ڕێژەی بێکاری لە ناو ئەو تەمەنەدا گەیشتووەتە 11.7%.[1]
#17-12-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,536 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!