رۆژی 19-12-2018 شاندی دانوستاندنکاری #بزووتنەوەی گۆڕان# و پارتیی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قۆناخی پاش هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە لە کەشوهەوایەکی بەرپرسانە و بە ئومێدی کارکردنی هاوبەش بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لەوەکردەوە کە پرۆسەی گفتوگۆکردن بەردەوامە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو خاڵە هاوبەش و زۆرانەی لەروانگەی هەردوو شاند هەیە بۆ بەرنامەی کابینەی حکومەت بە ئامانجی باشترکردنی بژێوی خەڵک و چاکسازی ڕیشەیی لە هەموو بوارەکان.
کۆبوونەوەکە جەختی لەوەکردەوە کە گرنگە بەرنامەیەکی تۆکمەی هاوبەش دابڕێژرێت بۆ بوارەکانی شەفافیەت و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی حکومەت لە بەڕێوەبردنی زیاتری خزمەتگوزارییەکان و ئیدارەدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
جەختیش کرایەوە لە دانانی بەرنامە و بەرپرسیارێتی هاوبەش بەمیکانیزمی گونجاوی جێ بڕوای لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت، بنەمای سەرەکی بێت.
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
بزووتنەوەی گۆڕان
#19-12-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,994 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!