ەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکی گەریلاکانی #هەپەگە#دا لە ڕێکەوتی 28ی کانوونی یەکەم لە لێلیکان-ی باشوری کوردستان شەش سەربازی سوپای تورک کوژران و سەربازێکی تریش برینداربووە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی ئاسمانی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: لە ڕێکەوتی 28ی کانووی یەکەم واتا دوێنێ، هێزەکانمان لە گردی لێلیکان-ی باشوری کوردستان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامداوە و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا شەش سەربازی سوپای تورک کوژران و سەربازێکی دیکەش بریندار بووە.
هەپەگە ڕاشیگەیاند: گەریلاکانی ئێمە چوونە سەر جەنازەی سەربازانی تورک و دەستیان گرت بەسەر چەک و کەرەستە سەربازییەکانیاندا.
هەپەگە باسی لەوەش کردووە: ڕۆژی 27ی کانوونی یەکەم لەنێوان کاتژمێرەکانی 22:00 بۆ 23:00 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گردی #هەکاری# سەربە ناوچەی مەتینا-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد، هەپەگە ڕایگەیاند کە لە بۆردومانەکەدا هیچ زیانێک بەر گەریلاکانمان نەکەوتووە.[1]
#29-12-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,035 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!