ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ئیدرێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:
لە ڕۆژی 3ی کانوونی دوویەم/13ی بەفرانبارسوپای تورکیای داگیرکەرلە دەورووبەری بارەگای سەربازی ئاخوور-ی ئیدرێ بەهاوکاری هێزەشارواوەکانی دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەربازی کردبووە، ئەوتیمانەی سوپای تورکیا کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون بۆ ماوەیەکی بەرچاولە لایەن گەریلاکانی ئێمەوە چاودێری دەکران و لە ڕۆژی 4ی کانوونی دوویەم/14ی بەفرانبارلە کاتژمێر02:00 نیوەشەولەلایەن گەریلاکانی ئێمەوە کرانەئامانج.
هێزەکانی ئێمە هاوکات سەنگەری بارەگای سەربازی ئاخۆزیش-یان کردەئامانج. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا 5 سەربازی سوپای تورکیا کوژران. لەکاتی چالاکییەکەدا هەڤاڵێکی ئێمە بەناوی ئوزگورڕونی کە بەقارەمانی لەدەژی سوپای تورکیا شەڕی دەکرد شەهید بوو.
دوای ئەوچالاکییە سوپای تورکیا ویستی بە زرێپۆشی سەربازی بێتە هانای بارەگا سەربازییەکەوە بەلام لەلایەن گەریلاکانی کرانە ئامانج وبەناچاری پاشەکشێیان کرد. دواترسوپای تورکیا لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە کوژراو وبریندارەکانی خۆی لە ناوچەکە گواستەوە.
زانیاری ورد لەسەرشەهادەتی ئەوهەڤاڵەمان دواتر بڵاودەکەینەوە.[1]
#05-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,984 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!