لەبەر چەند هۆکارێکی دیار پێکهێنانی حکومەت دواکەوتووە و داوای کارکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمیش دەکرێ. من بەش بە حالی خۆم هەر لە سەرەتاوە تا ئێستاشی لەگەڵدابێ ئەو دەزگایە بە زیادە دەزانم، بەڵام ئەگەر کاراش بکرێتەوە لانی کەم دەبێ سەرۆک لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێ و دەسەڵاتەکانی سنوردار بکرێن، لەو بارەیەشەوە پارتی نەرمییەکی نواندوە. واتا ئێستا پارتی دوو فایلی بەدەستەوەیە بۆ ڕێککەوتن: کابینەی حکومەت و سەرۆکی هەرێم، بۆ هەردووکیشیان کاندیدی دیاریکردوە، ئەوە لەکاتێکدا کە بەپێی یاسا سەرۆکایەتی هەرێم سڕکراوە و بو کاراکردنەوەشی دەبێ پێش وەختە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەموار بکرێتەوە، بەڵام پارتی تا ئێستا قایل نییە فایلەکانی بەغدا و #کەرکووک# بخرێنە سەرمێزی گفتوگۆ!
پێم وایە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم پێویستە، بەڵام لەوە پێویستر چارەسەری کۆی کێشەکانی هەرێمە لەسەر ئاستی عێراق بەگشتی و کوردستانیش بەتایبەتی بۆ ئەوەی حکومەتێکی سەقامگیر و ئارامی و یەک دەنگی و یەک هەڵوێستیش لە بەغدا مسۆگەر بکرێن. ناکرێ پارتی بە ئارەزووی خۆی فایلێک هەڵبژێرێ و فایلێکی تریش لەسەر ڕەفە بهێلێتەوە پێویستە لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان و لایەنەکانی تریش بەیەکەوە کۆی فایلەکان بخەینە سەر مێزی گفتوگۆ.
رێککەوتن لەسەر بەشێک و هێشتنەوەی بەشێکی تر دەردی گەلی کوردستان چارەسەر ناکات.
#ئارێز عەبدوڵڵا#
#06-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,587 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!