ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد هێزەکانیان ڕۆژی 10ی کانوونی دووەم\20ی بەفرانبار 2 چالاکییان لە سنووری #عەفرین# و عەزاز ئەنجام داوە و 7 چەتەی سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان کوشتووە و 2 ئۆتۆمبێلیشیان بەتەواوی تێکشکاندووە.
دەقی ڕاگەیەنراوی یەپەگە:
#شەڕڤان#انی ئێمە بەردەوامن لە چالاکییەکانیان دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیان لە عەفرین و دەوروبەری. لەم چوارچێوەیەدا ڕێکەوتی 10ی کانوونی دووەم\20ی بەفرانبار شەڕڤانانمان 2 چالاکیی کاریگەریان دژی گرووپەچەتەکانی سەر بە سوپای تورکی داگیرکەر لە عەفرین و عەزاز ئەنجام دا. له و چالاکییانەدا گورزی تووند لە داگیرکەران درا.
ڕێکەوتی 10ی کانوونی دووەم\20ی بەفرانبار-دا شەڕڤانانی ئێمە لەسەر ڕێگەی نێوان گوندەکانی کیمارێ و بەرادێی سەر بە ناوچەی شێراوا دژ بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی گرووپی چەتەکانی (فرقەی هەمزە) چالاکییەکانیان کرد. لە ئەنجامدا چەتەیەک بە ناوی محەمەد ئەبوو ئەمجەد کوژرا و چەتەیەکی دیکەش بەسەختی بریندار بوو. هەروەها ئۆتۆمبێلێکیش تێکشکێنرا. گرووپێکی دیکەی چەتەکان کە دەیەویست کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە هەڵگرنەوە، لە لایەن شەڕڤانانەوە کرایە ئامانج. لە چالاکییەکەدا 4 چەتە کوژران و چەتەیەکیش بەسەختی برینداربوو.
هەر لە ڕێکەوتی 10ی کانوونی دووەم\20ی بەفرانبار-دا شەڕڤانانی ئێمە لە دەوروبەری گوندی کلجبرین-ی سەر بە عەزاز دژی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان کرد. لە ئەنجامدا 2 چەتە بە ناوەکانی یامین حەیانی و ئیبراهیم شۆبەک کوژران و ئۆتۆمبێلەکەشیان بەتەواوی تێکشکێنرا.[1]
#11-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,587 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!