بەڕێز/ سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
بابەت/ پیرۆز بایی
سڵاوێکی گەرم...
لە (28)ە هەمین ساڵیادی کوردستانی نوێی ئازیزدا، بەناوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان و سەرجەم ڕێکخراوەکانی سەربەمەکتەبەکەمانەوە، چەپکە گوڵی پیرۆزبایی خۆمانتان پێشکەشدەکەین، دەستخۆشی و ماندونەبوونی و سڵاو پێزانینمان، ئاراستەی سەرجەم ئەوبەڕێزانەدەکەین، کە ڕۆژانێک لەم کاروانەدا خزمەتیان کردوە و ئەوانەشیی ئەمێستا ماندوو نەناسانە لەخەباتدان، لە پێناوی ئەوەی بەباشترین شێوە ڕۆژنامەکە بخەنەبەردیدی خوێنەران.
کوردستانی نوێ وەک یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی پاش ڕاپەڕین، دیارییەکی قەشەنگ و بەنرخی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بوو کە پێشکەش بە کوردستانەکەمان کرا، لەو چرکەساتەوە تائێستا کانگای خزمەت و پێگەیاندنی دەیان و سەدان نوسەر و ڕۆژنامەنوس و داهێنەر و بەهرەمەند بووە، سەرباری ئەوەش کە ڕۆژنامەیەکی حزبی دەربەست و بەرپرس بووە، بەڵام هەردەم پانتاییەکی فراوانی ڕەخساندووە بۆ نوسەران و قەڵەمە ئازاد و غەیرە حزبییەکانیش، سەرۆک #مام جەلال# لەم مییانەدا دەفەرموێت (ئەگەر ڕەخنە لەیەکێتیی گیرا، پێمخۆشە لە کوردستانی نوێدا بڵاو ببێتەوە).
لەم یادە پیرۆزەدا هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆدەخوازین، ئومێدەوارین ئەم سەرچاوە سازگارە لەئەفراندن و پێشکەشکردنی پەلکە زێڕینەی خزمەتەکانی بەردەوامبێت.
لەگەڵ ڕێزدا...
مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی
ی.ن.ک
#11-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,668 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!