لە درێژەی بەڕێوەچوونی هەوڵی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خێراترکردنی گفتوگۆکان لەسەر بەرنامەی کابینەی نۆیەم و پێکهاتەکەی، ڕۆژی 15ی1ی 2019، شاندێکی باڵای #پارتی دیموکراتی کوردستان# بەسەرۆکایەتی #نێچیرڤان بارزانی#، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە #سلێمانی#، لەگەڵ وەفدی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.
کۆبونەوەکە لە کەشێکی بەرپرسیارانە و بە گیانی کاری هاوبەش و پێکەوەیی لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای تێگەیشتنی تەواو و وەک، هەردوولا لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری چاکسازی بنەڕەتی و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی، بەڕێوەچوو.
هەردوولا، کۆکبوون لەسەر بوونی بەرنامەی هاوبەشی لایەنە بەشداربووەکان و بۆ ئەو مەبەستەش بریاردراوە هەردوولا دوو لیژنە دروست بکەن، بۆ یەکخستنی ڕوانگەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر کارنامەی حکومەت و لیژنەیەک بۆ دانانی پێوەرەکانی چۆنیەتی بەشداریکردن لە حکومەت.
هەردوولا جەختیان کردەوە لەوەی، دەبێت پەلە بکرێت و چیدی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت و ڕێزگرتن لە ئیرادەی دەنگدەران دوا نەخرێت.
#بزووتنەوەی گۆڕان#
پارتی دیموکراتی کوردستان
#15-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,933 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!