گوڵ بێ دڕک نابێت
گوڵ ناوەکەی بەخۆيەوەتی باغ و باخ دەڕازێنێتەوە و بەيەکەوە دەبنە(گوڵەباغ) ئينجا بەرهەمهێنان و ڕوواندنی ئەم(گوڵ)ە لە خۆڕا و خۆرسک نی يە بەڵکو کێڵان و پێمەڕە و ئاودان و لە دەورا گەڕانی گەرەکە تاوەکو باڵا دەکا و دەبێتە گوڵی گوڵدار ئينجا هێشتا بەئاسانی ناتوانی بيچنيت چونکە کە دەست بۆ گوڵەباغ دەبەيت پەنجەکانت بەهۆی دڕکەکانەوە زامدار دەبێت، ئەم ئيديۆمە واتە هيچ شتێک بەئاسانی وەدەست ناکەوێت هەوڵ و تێکۆشان و قوربانی دەوێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,624 جار هاتیە دیتن