دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری #سۆران# ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژی هەینی نزیکەی پێنج هەزار گەشتیار سەردانی دەڤەری سۆران و چیایی کۆڕەکی گەشتیاریان کردووە، دەشڵێت: بەراورد بە زستانی ڕابردوو ڕێژەی هاتنی گەشتیاران زیاتر لە دوو ئەوەندە زیادیکردووە و گەشتیاری زستانە له و سنورە بوژاوەتەوە.
بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران بە دواڕۆژی وت: بەهۆی بارینی بەفر و ئه و دیمەنە سروشتی و سەرنجڕاکێش و سەحراویانەی کە لەتەواوی دەڤەری سۆران هەن، ڕۆژی هەینی ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری ناوخۆی و دەرەوە سەردانی دەڤەرەکەیان کرد بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش و چێژبینین له و ژینگە و سروشتە دڵرفێنەی ناوچەکە.
وتیشی: هەینی زۆرینەی ناوچە گەشتیارییەکان بە تایبەت شوێنە گەشتیارییە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییەکان پڕبوون لە گەشتیار، بە جۆرێک نزیکەی پێنج هەزار گەشتیار ڕوویان کردبووە چیایی کۆڕەکی گەشتیاری و ناوچەکانی دیکە.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران باسی لەوەشکرد: ئه و گەشتیارانە بەشێکیان لە هەرێمی کوردستان و هەندێکیشیان لە باشور و ناوەڕاستی عێراق سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی دەڤەرەکەيان کردبوو.
ئاماژەی بەوەشدا: لایەنی گەشتوگوزاری زستانە زۆر بوژاوەتەوە و هاتنی گەشتیاری زستانە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو ئەوەندە زیادیکردووە، بۆ نمونە ئەگەر زستانی ساڵی ڕابردوو لە ڕۆژێکی پێنجشەممەدا هەزار گەشتیار هاتبێتە سنورەکە، ئەمساڵ بەرزبووەتەوە بۆ سێ هەزار گەشتیار.[1]
#19-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,517 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!