بەگوريسی خەڵکی دەڵێ پەتە
گوريس دوای ڕێستنی مووی بزن به و کەرەسەيەی کە بووە بەگڵۆرەی موو لەلايەن وەستای خۆيەوە دەڕێسرێت و دروست دەکرێت بۆ کۆمەڵێک پێداويستی بەکاردەهێنرێت بەتايبەت بۆ بەستانی(بار) چ لەسەر پشتی ووڵاغەبەرزە بێت يان لەناو عارەبانەی تراکتۆری بێت، هەروەها بۆ بەستانەوەی کەر و ماين و ئێستر و ئەسپ بەکارهاتووە، يان توندکردنی تێڵەگەی گەنم و...تاد هەندێجار ئەم گوريسە بەهۆی زۆر بەکارهاتن و کۆنيەوە دەخورێتەوە و پارچەپارچە دەبێت بەهەر پارچەيەکی دەوترێت(پەتە) وەک(تيلم)ە پەڕۆ کە خاسيەتی گوريسيەکەی لەدەست دەدات و بۆ بار بەستان و تێلەکێشی دەست نادات، ئينجا هەندێ کەس هەن شت و مەکی خەڵکی دەشکێنن و بايەخی پێ نادەن تەنها مەدح و ستايش و پياهەڵدان بە کەلوپەلی خۆيان دەڵێن ئينجا لە کوردەوارييدا بەدرکە و ئيديۆمەوە دەوترێت فڵانە کەس گوريسی خەڵکی پێ پەتەيە واتە شتی خەڵکی بەهەند وەرناگرێت و پێی هيچ نی يە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,886 جار هاتیە دیتن