بەڕێزان: بنەماڵەی کۆچکردو میر تەحسین بەگ.. خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکیی میر(تەحسین بەگ) میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان-مان پێگەیشت، بۆ ئەو خەمەتان پرسەو ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێ دەگەیەنم، پرسەو سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادەی میر تەحسین بەگ بەتایبەت و ئەنجومەنی ڕووحانیی ئێزدی و کوردانی ئێزدی دەکەین.
میری تەحسین بەگ، وەک کەسایەتییەکی دیاری کوردستان و میری ئێزدیان، پێگە و ڕۆڵی لەپرسە نیشتمانییەکان و بەهێزکردنی کولتوری پێکەوەژیان و نزیکردنەوەی باوەڕەکان و سڕینەوەی گیانی توندڕەویی لە کوردستان و لەناو ئێزدییان هەرگیز لەبیرناکرێت، لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هەمووان.
لە پەروەردگارمان داوایە گیانی کۆچکردوو بە بەزەیی خۆی شاد بکات، سەبوریی و دڵنەواییش بەخانەوادەکەی و خوشک و برایانی ئێزدی ببەخشێت و ئەوە دواین دڵتەنگیی و ناخۆشیی بێت.
#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#
ئەندامی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#28-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,860 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!