ئامادەکردنی: #سەروەر پێنجوێنی#
ئەفسانەی صەلاحوددین: پاڵەوانێکی نەتەوەیی کوردی، یان سەرکردەیەکی موسوڵمانی سوننی لە بنەماڵەیەکی دیمەن تورکمانی-عەرەبی؟!
پوختە
صەلاحوددین کەسێتییەکی ئەوەندە درەوشاوەیە، کە ڕووناکیەکەی کەسێتیی واقیعیی خۆیی داپۆشیوە. سەرسام بوون بەم کەسێتیە زۆربەی کات و لای زۆربەی خەڵک جێی هەموو تێڕامان و هەڵ سەنگاندن و پێداچوونەوەیەکی بێ لایەنانەی کەسێتیەکەی و کارەکانی گرتووەتەوە. ئەمەش کەسێتیەکەی کردووەتە کەسێتییەکی ئەفسانەیی یان ڕاستتر نیمچە-ئەفسانەیی semilegendary، بەو واتایەی کەسێتیەکەی لە زەینی خەڵکدا لەگەڵ کەسێتیە واقیعیەکەی لە مێژوودا بە وردەکاریەکانیەوە جیاواز دەردەچن. بۆیە واقیعیکردنەوەی ئەم کەسێتیە پێویستییەکی هۆشیاریی مێژووییمانە. هەر ئایدیۆلۆجیایەکی ئایینی و نەتەوەییش چاوەڕوانیی خۆیی لە کەسێتیەکە و هێماسازیەکەی هەیە و فرمانسازی و بەگەڕخستنی خۆی هەیە بۆی، و هەر لایەنێک بە مەبەستێک خۆی بە نەوەی صەلاحوددین دەزانێت، کە یەکاڵاکردنەوەی ئەم بەگەڕخستنە ئایدیۆلۆجیاییانەش تەواوکەری هەوڵەکەمانە بۆ بیناکردنەوەی شێوەی مێژوویی واقیعیی کەسێتیەکە.
کلیلە وشەکان: صەلاحوددینی ئەییووبی، ئەییووبیەکان، کەسێتیی نیمچە-ئەفسانەیی، هێرشە خاچیەکان، توندوتیژیی مەسیحی-ئیسلامی، بیری نەتەوەیی عەرەبی، بیری نەتەوەیی کوردی، تەوژمی ئیسلامیی کوردی، ئیسلامی سوننی. [1]
خواندن و دانلۆدکرنا پەرتووکا: ئەفسانەی صەلاحوددین!
446 جارا هاتیە دابەزاندن
داخوازێ ژ نڤێسەر ، وەرگێر و دەزگەهێن بەلاڤکرنێ دکەین ئەگەر بو هەوە باش نینە پەرتوکا هەوە ل ڤێرێ بیت ، دخوازین مە ئاگەهدار بکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,136 جار هاتیە دیتن