جوتياری تەمبەڵ گای کاوێژ دەکات
جوتيار، جوتی زەوی دەکات و گا-ش بەهۆی نيرەوە هەوجاڕەکەی ڕادەکێشێت، جوتيارێک ئازا بێ و بيەوێت کارەکەی خۆی ئەنجام بدات ئەوا يەکبينە دەنگ لەگايەکان دەکات و دەڵێ(وەحە هەرە) بەمەش گايەکان لە پەيامەکە تێ دەگەن و ملی خۆيان شۆڕ دەکەنەوە و کاری هەوجاڕ ڕاکێشانی خۆيان دەکەن و زوو زوو بەرە جوت تەواو دەبێت، ئەمە لەکاتی ئاساييدا بەڵام ئەگەر جوتيارەکە تەمبەڵ و تەوەزەڵ بێت ئەوا دەنگ لەگايەکان ناکات و گايەکانيش دەوەستن و لەکاتی ڕاوەستاندا لە بن نيرەوە(کاوێژ)ی خۆيان دەکەن، ئەم حاڵەتە بووە بە دەربڕ و ئيديۆم بەکاردەهێنرێت بۆ سەرکار و(ڕەعيەت) ئەگەر سەرکار جلەوی ئيش شل بکات ئەوا(ڕەعيەت)يش نەرمە پشودانی خۆی بۆ دەکات.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,299 جار هاتیە دیتن