خۆشەويستی کوێرە، ڕەش وسپی لێک ناکاتەوە
خۆشەويستی لەسەر بنەمای کۆمەڵێک خاسيەت و ئەدگار و ڕواڵەتی جوان و شيرين بونياتنراوە زۆر ئاستەم کەموکوڕييەکان دەبينێت و مەست و سەرگەردانی ئالودەی خۆييت دەکات، هيچ بادە و پێکێک هێندەی خۆشەويستی سەرخۆشت ناکات چونکە چەندين ساڵی تەمەنت ببات هەر وادەزانی ئێستايە و هيچ لە کاروانی خۆشەويستيەکە ماندوو نابيت، هەموو وەرزان بەچاوی خۆت دەبينی سەرما و گەرما و برسێتی و تێری و...تاد کەچی لە بەبينين و هەستکردن وا هەست دەکەيت هيچيانت نەبينوە، وەک شاعير وتويەتی(ئه و دەمانەی خەياڵ وتی ئه و ناگاتە هاوشانی تۆ، چونکە تەنها منی ديبوو بەڵام هەرگيز تۆی نەديبوو) کەواتە خۆشەويستی لە ئيديۆمدا بە کوێر دانراوە کە نەسپی و ڕەش لێکدی جيادەکاتەوە نە ڕاستی و ناڕاستی لەيەکدی جيادەکاتەوە تەنها خۆشەويستيەکەی لەبەر چاو و دڵانە هەموو ئەوانيتر نابينێت بۆيە وتراوە(خۆشەويستی کوێرە، ڕەش وسپی لێک ناکاتەوە).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,194 جار هاتیە دیتن