دار کە بڕا چاوی لەبەهار نی يە
زۆر جار کەسێک لەوپەڕی زەوق و شەوق و کەيف خۆشيە کەچی لەپڕ وەک ئەوەی ئاوێکی ساردی بەسەرا بکەيت دەکوژێتەوە، ئينجا چ بەهۆی نەخۆشيەوە بێت يان تەگەرەيەکی بۆ دروستکراو و هەڵبەستراوێک ئەوا يەکسەر کز و خامۆش و مەلول دەبێت، درەخت و داريش بەهەمان شێوە ئەگەر بڕايەوە ئەوا لەبەهاردا چل و گەڵا دەرناکات چونکە ئه و بەتەواوەتی بڕدراوەتەوە و ژيانەوەی بێ سەمەر دەبێت، ئەمە بۆ جەرگ-سوتاوان و دڵبرينداران-يش هەر دروستە، ڕازانەوە و شايی و شادی نەورۆز وبەهار بەتۆ چی کاتێک دووچاری لەدەستدانی ئازيزان بووبيت هەڵبەت هاوشێوەی ئەم دەردەداريە کورد له و ئيديۆمەدا وتويەتی(دار کە بڕا چاوی لەبەهار نی يە).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,535 جار هاتیە دیتن