ئاگاداری
بە تەواوی ئەهالی خۆشەویستی (سابلاغ) ڕادەگەیندرێت - لە سەر ئەمری پێشەوای موعەزەم و قەراری (حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان) لەوەی بەولاوە پێویستە بۆ پەرەپێدان و ڕەواجی زمانی کوردی، خوێندن لە مەدرەسەکاندا بە کوردییە. لەو (تاریخەوە) تا دە ڕۆژی دیکە هەر کەسێک کوڕو کچی هەبێ کە عومری ئیقتیزای خوێندن بکا دەبێ بینێرەتە مەدرەسە. ئەڵبەتە هەر کەس لەو ئەمرە ڕوو وەرگێڕێ بە توندترین موجازات تەنبێ دەکرێ.
کۆمیتەی مەرکەزی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
موعاونی حیزب تەها زادە[1]
11-01-1946
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,026 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!