ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند، هێزەکانیان ڕۆژی 19ی ئادار\28ی ڕەشەمە کاتژمێر 13 لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی خەرەگۆل-ی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان کردووە و سەنگەر و بنکەکانی دوژمنیان کردووەتە ئامانج. هەپەگە ڕاشیگەیاند، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن ڕوون نەبووەتەوە.
هێرشی ئاسمانی
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕایگەیاند، (ڕۆژی 20ی ئادار\29ی ڕەشەمە (ئەمڕۆ) فڕۆکەجەنگییەکان لەنێوان کاتژمێر 9 - 10:30 بۆردومانی گوندی بێرەشێ، بێپالان و کوزینە-یان کرد لە ناوچەی قەڵاتووکانی هەرێمی #قەندیل#-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. هەروەها ڕۆژی 19ی ئادار\28ی ڕەشەمە کاتژمێر 16 فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆردومانی گردی ئاڤدلۆڤی-یان کرد لە ناوچەی #سیدەکان#ی باشووری کوردستان.)
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، (لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا هیچ زیانێکی گیانی بە هێزەکانمان نەگەیشتووە. بەڵام لە هێرشەکەی دژ بە قەندیل زیانێکی زۆر بە ڕەز و باخی گوندنشینان گەیشتووە.)[1]
#20-03-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,995 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!