$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- 28 سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکاران لە گوندی زێوکەی شاری #پیرانشار#دا، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لەنێو چوون.[3]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 6:40 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای دەوڵەتی تورک بە دوو فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی گوندەکانی سیران و خەلیفانیان کرد، ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردووش سوپای تورک لە ڕێگە دوو هێلیکوپتەری جەنگییەوە بۆردومانی هەمان ناوچەی کرد.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286877/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 08-06-2019=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286877/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- شەوی ڕابردوو، لە سنوری شارەدێی کۆکسی سەر بە شارۆچکەی #کفری# ئیدارەی #گەرمیان#، دەڕاسەیەک سوتا، هەروەها لە باشووری هەمان شارۆچکە و لەشارەدێی زنانە ئاگر کەوتەوە و زیانی زۆر بەر جوتیاران کەوت.[1]
- ێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 06:00 لیژنەی ئاشتیی و خۆشەویستیی، کە لە کۆمەڵێک چالاکوانان و کەسەیاتیی شارۆچکەی #خانەقین#-ی سەر بە پارێزگای دیالە پێکهاتووە، کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییان ئەنجامدا و تیایدا تاوتوێی ڕەوشی ئەمنیی سنوورەکەیان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا داوا کرا، کە حزبە کوردستانییەکان لەسەر هەمان بابەت لە خانەقین کۆببنەوە و ڕێگا چارەیەک بۆ دۆخەکە بدۆزنەوە. هەروەها، داوایان لەهەردوو حکومەتی بەغدا و هەرێم کرد، بە دەنگ خەڵکی خانەقینەوە بچن و ماددەی 140 ی دەستووری عێراق جێبەجێ بکەن.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ لەکاتژمێر 12:00 زەوییەکانی سەرسنووری تورکیا لە نزیک سایلۆی گەنمی شاری دێربێسییەی ڕۆژئاوای ئاگری کرت. ئاگرەکە لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە بەردراوەتە ناوچەکە و بەهۆی ئەو ئاگرەوە زیاتر لە 130 دۆنم لە زەوییەکانی گەنم و جۆی هاووڵاتییەک بەناوی موختارسووتاوە.[2]
- لە ئەنجامی تەقینەوەی متۆرسیکلتێکی بۆمڕێژکراو لە گەڕەکی غوێران-ی #حەسەکە# لە ڕۆژئاوای کوردستان 2کەس برینداربوون.[2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,911 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!