بەمێردێ نيە بە خوڵايە
وتراويشە(فاتيەلەی خوشکم چ تڕەتڕەی مێردانی هەڵنەگرت و خوا دوو کوڕيژکۆکەی پێداوە) بۆ ئەم ئيديۆمە دەگێڕنەوە لەنێو ماڵە ڕەوەند و کۆچەريان لە نێوان کوێستان و گەرميانان کيژۆڵەيەک چەند مناڵێکی دەبێت و هەر لەگەڵ هۆبەی ڕەشماڵی ماڵی باوان(دايک وباوک) هاتوچۆی کوێستان و گەرميانی کردووە، بەبێ ئەوەی شووی کردبێت، ئينجا زۆر جاران بەکيژان و کوڕان وتراوە لەکاتی خۆيدا بچنە ژيانی هاوسەری و خێزان پێکەوە بنێن وە ئەگەرنا تەمەنيان بەرەوژوور و بەفيڕۆ دەچێت و کۆز وپەچەيان ساوا دەبێت و بێ وجاغ و منداڵ دەبن بەمەش ماڵيان کوێر(کۆر) دەبێتەوە، بۆ وەڵامی ئەمە پيرەژنە کۆچەری و ڕەوەندان گۆتيتی(بەمێردی نيە بەخوڵايە، فاتيلەی کيژم چ مێردی نينە، دوو غورام کۆرەی تۆی هەنە) ئەمە بووە بەئيديۆم بۆ گوزارشت لە توانای خودای گەورە بۆ پێدانی منداڵ و بۆ گاڵتە و گەپيش بەکاردێت کاتێک بيانەوێت وەڵامی هاوسەرگيری و مێردکردن و ژنهێنان بدەنەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 835 جار هاتیە دیتن