قاسم بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرە لە #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، لە سەرەتای ڕەمەزانەوە نزیکەی شەش هەزار کەس بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە سەردانی سعودیەیان کردووە، نزیکەی سێ هەزار و 500 یان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #هەولێر# و دوو هەزار و 500 یان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# بووە.
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە ڕوونیکردەوە، لە مانگی ڕەمەزاندا عەمرەکردن تایبەتمەندی خۆی هەیە و هەندێک لەوانەش چوونەتە سعودیە بۆ تەواوی مانگەکەیە و هەندێکی دیکەیان 15 ڕۆژ و هەندێکی دیکەش 10 ڕۆژ دەمێننەوە.[1]
#25-05-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,050 جار هاتیە دیتن