$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە #سنە#، پارکی ناودارانی کورد لەسەر کێوی ئاویەر کرایەوە.[3]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حەمید کەڕەونانی، تەمەن 24 ساڵ، خەڵکی گوندی کەڕەونانی شاری دێولان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- ئەمینداری گشتی #وەزارەتی پێشمەرگە# ڕایگەیاند: هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەرێگەی چوار یاساوە دامەزراوە و پێویستی بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق نییە بۆ ڕێکخستەوەی, ئەوەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هاوپەیمانیەتییەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو کە داوای لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد کە هاوشێوەی هێزەکانی #حەشدی شەعبی# بڕیارێک بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەربکات.[1]
- بە پاساوی زیادەڕۆیی، هێزێکی سەربازی #کەرکووک# هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵە کوردەکانی گەڕەکی عەرەفە و مۆڵەتی هەفتەیەکیان پێداون بۆئەوەی ماڵەکانیان چۆڵبکەن.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی قەڵای شوارقا، مارەنەز، شوارقا و مالکیەی لە ناوچەی #عەفرین# تۆپبارانکرد.[2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,291 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!