وەرگرتنی ئیسلام و یاسادانانە و جێگە و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە لە گشت ڕوویەکەوە، خودای گەورە لەچەندین دەقدا جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی سوننەت و فەرمانەکانی دەکاتەوە و هەڕەشە لەسەرپێچیکردن و پشتگوێ خستنی دەکات.
ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی وەک ڕێکخراوێکی ئەکادیمی و زانستی و ژیار دۆست، لە سۆنگەی هەستکردنی بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەخودا و خەڵک و وەک وەفاییەک بۆ ئەو سەروەرە فریادڕەسە و دەمکوتکرنی نەیار و ناحەزانی بەئەرکی سەرشانی خۆمان زانی دەستپێشخەربین لە بەستنی کۆنفڕانسێکی زانستی سەبارەت بە فەرموودە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی هەڵەبجە، تاکو لەڕێگەی توێژینەوەی زانستيی ڕەسەن و هاوسەنگ و دوور لە لایەنی سۆزداری و دەمارگیری کوێرانە، یاخود بڕیاری سەرپێیی پێشوەختە و نابەبەتییانە مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ ئەم سەرچاوە مەزن و پڕ بەهایەی شەریعەت بکرێت و وەڵامی زۆرێک لەو پرسیار و گومانانە بداتەوە کە لەم ڕووەوە دۆستانی نەزان یاخود دوژمنانی زۆرزان دەیانوروژێنن.
ئەم پەرتوکە تەواوی توێژینەوەکانی ئەو کۆنفرانسەن کە بەسپاسەوە سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی ئەرکی بەچاپگەیاندن و بڵاوکردنەوەی گرتە ئەستۆ.
بڵاوکار: سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوە & پەیمانگای جیهانی فیکری ئیسلامی [1]
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,371 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!